به‌رشلۆنه‌ توانی له‌ خیرێز بباته‌وه‌ و به‌رده‌وامی بدات به‌ پێشه‌نگایه‌تی لالیگا ( وێنه‌ و فیدیۆ )
نوشته شده توسط : Honar Pirani

به‌رشلۆنه‌ توانی له‌ خیرێز بباته‌وه‌ و به‌رده‌وامی بدات به‌ پێشه‌نگایه‌تی لالیگا ( وێنه‌ و فیدیۆ )

له‌ درێژه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 34ـی خوولی لالیگاـی ئیسپانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌رده‌وامی به‌ پێشه‌نگایه‌تی دا و توانی به‌ ئه‌نجامی 3-1 سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر یانه‌ی خیرێز و زلهێزی خۆی دووپات بكاته‌وه‌ له‌ ئیسپانیا،،،له‌ ئاماده‌ بوونی زیاتر له‌ 80،000 هانده‌ر له‌ یاریگا كامپ نو یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ توانی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و به‌ هێمنانه‌ و به‌ خه‌رج كردنی كه‌مترین ڕێژه‌ی ماندوو بوون سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ دابنێت،،،له‌ خووله‌كی 14ـدا یاریزان جێڤرێن سوارێز توانی گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ تۆمار بكات وه‌ دواتر یاریزان تێری هێنری به‌ یارمه‌تی ئیبراهیمۆڤیچ له‌ خووله‌كی 24 گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ به‌ یه‌ك خووله‌ك یاریزان ماریۆ بێرمیخۆ تاكه‌ گۆڵی یانه‌ی خیرێزـی تۆمار كرد،له‌ دوای ئه‌م گۆڵه‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو كۆنترۆلی یاریگای كرد و به‌ ئاره‌زووی خۆی یارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برت،له‌ گێمی دووه‌مدا یاریزان زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ توانی گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی له‌ خووله‌كی 55ـدا تۆمار بكات،له‌ دوا خووله‌كه‌كانی یارییه‌كه‌دا دوو یاریزانی یانه‌ی خیرێز به‌ هۆی وه‌رگرتنی كارتی سوور كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ هۆی پێكدانانیان له‌گه‌ڵ یاریزانانی به‌رشلۆنه‌،به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه‌ بۆ 87 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌م و یانه‌ی خیرێز له‌ دوا پله‌دا مایه‌وه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌نها 27 خاڵ.

FC Barcelona's Thierry Henry of France, right, reacts after scoring against Xerez during a Spanish La Liga soccer match at the Camp Nou stadium in Barcelona, Spain, Saturday, April 24, 2010.

FC Barcelona's Zlatan Ibrahimovic of Sweden, right, reacts after scoring against Xerez during a Spanish La Liga soccer match at the Camp Nou stadium in Barcelona, Spain, Saturday, April 24, 2010.

FC Barcelona's Zlatan Ibrahimovic of Sweden reacts after scoring against Xerez during a Spanish La Liga soccer match at the Camp Nou stadium in Barcelona, Spain, Saturday, April 24, 2010.

FC Barcelona's Thierry Henry of France, right, reacts with his teammate Zlatan Ibrahimovic of Sweden, left, after scoring against Xerez during a Spanish La Liga soccer match at the Camp Nou stadium in Barcelona, Spain, Saturday, April 24, 2010.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , خولى ئيسبانيا , ,
:: بازدید از این مطلب : 1150
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست